بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

دەستەی نەزاهە: دوورن لە ڕاستییەوە جێگرانی سەرۆک کۆماری عێراق بدرێنە دادگا

03 کانونی یەکەم 2017

دەستەی نەزاهەی عێراق ڕەتیکردەوە، جێگرانی سەرۆک کۆماری عێراق بدرێنە دادگا و ڕایگەیاند، ئەو هەواڵانەی لەسەر ئەو پرسە بڵاوکراونەتەوە دوورن لە ڕاستییەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستەی نەزاهەی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هەواڵەی ئەمڕۆ ڕۆژنامەی سەباح بڵاویکردەوە، دوورە لە ڕاستییەوە، کە تێیدا ڕۆژنامەکە لەسەر زاری سەرۆکی دەستە نەزاهە بڵاویکردبووەوە، کە هەرسێ جێگرانی سەرۆك كۆماری عێراق بە تۆمەتی كۆكردنەوەی پارە و سامان بەڕێگەى نا شەرعیی دەدرێنە دادگا.

باسلەوەشکراوە، ئەو پرسە بەشێوەیەكی هەڵە گوازراوەتەوە، چونکە سەرۆكی دەستەی نەزاهە باسی لە بڕیارەكانی پێشوو كردووە، نەک لە ئێستادا ئەو بڕیارە درابێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژنامەی سەباحی عێراق لە ژمارەی ئەمڕۆیدا لە سەر زاری حەسەن ئەلیاسری، سەرۆکی دەستەی نەزاهە بڵاویکردبووەوە، هێڵی سوریان لەسەر جێگرانی سەرۆک کۆماری عێراق هەڵگرتووە و بەتۆمەتی کۆکردنەوەی سامان بە ڕێگەی ناشەرعی ڕەوانەی دادگایان دەکەن.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥