بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

كۆمسیۆن: پابه‌ندین به‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌ كاتی خۆیدا

11 کانونی دووەم 2018

جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ پابه‌ند ده‌بن به‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ كاتی خۆیدا.

 جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق  راگه‌یاند: كۆمسیۆن له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتیه‌كان و مه‌كته‌به‌كانیدا له‌عیراق په‌یوه‌ندی ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و وتیشی: كۆمسیۆن هه‌موو رێكاره‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ته‌واو كردوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌ هه‌تا ئێستا 28 لیست ناویان تۆمار كردوه‌و ئه‌مڕۆش كۆتا رۆژی ناو تۆمار كردن ده‌بێت.

له‌باره‌ی كاندیدی لیسته‌كانیشه‌وه‌ وتی: 10ی مانگی داهاتوو كۆتا رۆژی ناو تۆماركردنی كاندیدی لیسته‌كان ده‌بێت و ئێمه‌ به‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ واده‌ی خۆیدا پابه‌ندین.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥