بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

دەوڵەتی یاسا داوا دەکات پرۆژە یاسای بودجە بەزۆرینەی دەنگ پەسەند بکرێت

13 کانونی دووەم 2018
ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا رایدەگەیەنێت، دەرفەت لەبەردەم ئەنجومەنی نوێنەراندا نەماوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژە یاسای بودجەو پێویستە بەزۆرینەی دەنگ پەسەند بکرێت.
بەپێی راگەیەندراوێکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەدوای کۆبوونەوەیەک ئیئتیلافەکە ھەڵوێستی کۆتایی خۆی لەبارەی گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی گشتی (٢٠١٨)ی عێراق دەربڕیووەو پێی وایە ئەو ناکۆکییانەی لەسەر پرۆژەکە لەنێوان کوتلەکاندا ھەیە کۆتاییان نایەت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران پرۆژە یاسای بودجە بخاتە بەرنامەی کارەوە بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت بەزۆرینەی دەنگ پەسەند بکرێت، چونکە لایەنە ناکۆکەکان ناگەنە چارەسەرو چیتریش دەرفەت نەماوە بۆ ئەوەی گفتوگۆی زیاتر لەسەر پرۆژە یاسای بودجە بکرێت.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥