بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

باڵیۆزی ئێران لە بەغداد: ھاوکاری عێراق دەکەین لەسەرجەم بوارەکاندا

12 شوبات 2018
لێپرسراوێکی حکومەتی ئێران جەختی کردەوە لەوەی وڵاتەکەی پشتگیری لە ئەنجامی ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق دەکات.
"ئیرەج مەسجدی" باڵیۆزی ئێران لە شاری بەغداد رایگەیاند: لەسەر داوای حکومەتی عێراق، وڵاتەکەی بەشداری لە جەنگی دژی تیرۆریستانی داعش کردووەو تاران بەنیازە لەدوای کۆتایی ھاتنی ئەو گروپە تیرۆریستییە، ھاوکاری بەغداد بکات لە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکاندا.
باڵیۆزی ئێران لە شاری بەغداد جەختیشی کردەوە لەوەی ئێران پشتگیری لە ئەنجامی ھەڵبژاردنی عێراق دەکات کە بڕیاروایە لە ١٢ی مانگی ئایاری داھاتوو بەڕێوەبچێت، وتیشی: سەرخستنی پڕۆسەی سیاسیی و کۆتایی ھاتنی کێشە ناوخۆییەکان، لە بەرژەوەندی گەلی عێراقدایە.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥