بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

عەبادی دەیەوێت لەعێراق دادگایی داعشە بیانییەكان بكات

20 شوبات 2018

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختیكردووەتەوە، كە دەیەوێت لەعێراق‌و‌و بەپێی یاسای عێراقی دادگایی ئەو ئەندامانەی داعش بكات، كە بیانیین‌و لەلایەن هێزە ئەمنییەكان دەستگیركراون.

ئەو جەختكردنەوەی عەبادی دوای ئەوە هات، كە فەرەنساو چەند وڵاتێكی تر داوایان كرد، كە چەكدارە بیانییەكان لەوڵاتانی خۆیان دادگایی بكرێن، نەك عێراق.

هێزە ئەمنییەكانی عێراق لەسێ‌ ساڵی رابردوو چەندین چەكداری داعشیان دەستگیركردووە، كە پێشتر روویان لەناوچەكانی عێراق كردووەو زۆرینەیان بیانین.

فەرەنساو ئەو وڵاتانە نایانەوێت، هاووڵاتییەكانیان لەعێراق دادگایی بكرێن، ئەوەش بەهۆی ئەوەی یاساكانی عێراق سزای سێدارە بەسەر ئەو كەسە بیانییانە دەسەپێنێت، كە ئەو سزایە لەو وڵاتانە هەڵگیراون.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥