بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان ھۆشداری دەداتە کاندیدەکان

13 ئازار 2018
کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق ھەڕەشەی دوورخستنەوەی ئەو کاندیدانە دەکات کەبەر لەوادەی دیاریکراو بانگەشە دەستپێ دەکەن.
کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان رایگەیاندووە ، سزاکانیان بۆ ئەو کاندید و قەوارانەی پێش ئەو وادەیە دەستیان بە بانگەشەی ھەڵبژاردن کردووە توند دەبێت بە جۆرێک کە سزاکان دەگاتە وەرگرتنەوەی مافی بەشداریکردنیان لە پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان کە لە ١٢ ی ئایاری ئەمساڵدا بەرێوەدەچێـت.
لەلایەکی تریشەوە "رزگار حاجی حەمە" جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق  راگەیاندوە، کۆمسیۆن ماوەی ١٥ رۆژی بۆ ووردبینی ناوی پاڵێوراوەکان دیاریکردوە و لە ئێستاشدا بەشێکی زۆری بەدواداچون بۆ ناوی کاندید و بڕوانامە و پلەی سەربازی کراوە و لە ماوەی چوار رۆژی داھاتوودا سەرجەم وردبینییەکان تەواو دەبێت ، لەدوای ووردبینییەکانیش ژمارە دەدرێت بە پاڵێوراوەکان و دەبن بە کاندیدی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥