بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

سیسی پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ عێراق دوپاتکردەوە

04 نیسان 2018
عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر پشتگیری وڵاتەکەی بۆ عێراق دووپاتدەکاتەوە، ووتەبێژی سەرۆکایەتی میسر ئاشکرایکردووە، لە کۆبونەوەیەکی نێوان سیسی و سەلیم جبوری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، دوایین پێشھاتەکان و پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات تاوتوێکراون.
 
نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کۆبونەوەکە ھاوکاتە لەگەڵ بەرێوەچوونی کۆنگەرەی یەکێتی پەرلەمانی عەرەبی کە لە قاھیرە بەرێوەدەچێت و لە کۆبونەوەکەدا رێوشوێنەکانی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان میسر و عێراق تاوتوێ کراون بەتایبەت لە بوارەکانی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و وەبەرھێنان و ئاوەدانکردنەوە، ھەروەھا دوایین پێشھاتەکان لەسەر ئاستی ھەرێمیی و نێودەوڵەتیی تاوتوێکراون، لایخۆشیەوە سەرۆکی میسر پشتگیری وڵاتـەکەی بۆ عێراق دوپاتکردۆتەوو لە سەرجەم رووەکانەوە.
 

 

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥