بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

‌هه‌ڵوێستی عێراق سه‌باره‌ت به‌ په‌كه‌كه‌ و سوپای توركیا

06 ئایار 2018
ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ توركیا، هه‌ڵوێستی عێراقی سه‌باره‌ت به‌ شه‌ڕی نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان و توركیا له‌لایه‌ك و بوونی سه‌ربازگه‌ی توركیی له‌ خاكی عێراقدا خسته‌ڕوو.
 
به‌گوێره‌ی سایتی ره‌سمی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، جه‌عفه‌ری له‌ كۆبونه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا، پێی راگه‌یاندوون كه ده‌بێت توركیا سوپای خۆی له‌ خاكی عێراق بكشێنێته‌وه‌ و كێشه‌كان له‌ رێگه‌ی گفتوگۆ و له‌چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندی پته‌وی نێوان هه‌ردوو وڵاتدا چاره‌سه‌ر بكرێن. 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌باره‌ت به‌ پارتی كرێكارانی كوردستان وتویه‌تی: عێراق هه‌رگیز رێگه‌ نادات هێزێك له‌ خاكه‌كه‌یه‌وه‌ توركیا یان هه‌ر وڵاتێكی دراوسێ بكاته‌ ئامانج. 
 
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی نێوان توركیا و عێراق گرنگه‌ و له‌ داهاتووشدا پته‌وتر ده‌بێت چ له‌گه‌ڵ توركیا و چ له‌گه‌ڵ وڵاتانی تری عه‌ره‌بیی و نا عه‌ره‌بییدا.  

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥