بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

ئەمریکا پیرۆزبایی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە عێراقییەکان کرد

12 ئایار 2018

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ شەممە پیرۆزبایی لە عێراقییەکان کرد بەبۆنەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانەوە.

 لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەکات بە بۆنەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئەو وڵاتەوە، کە هاووڵاتیان بە سەرجەم نەتەوە و تایەفە ئایینە جیاکانەوە لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەنگیاندا، بە ئاوارەکانیشەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای پێکهێنانی حکومەتێکی هەمەلایەنەی کردووە،  بەشێوەیەک کە وەڵامی داخوازییەکانی هاووڵاتیانی عێراقی بداتەوە.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ئەو پەرلەمانتارانە نوێیانەی کە هەڵبژێردراون ئەرکێکی گرنگیان لەسەر شانە، کە خۆی دەبینێتەوە لە پێکهێنانی حکومەتێکی هەمەلایەنەی ئەوتۆ کە وەڵامی داخوازی سەرجەم عێراقییەکان بداتەوە، هیواشی خواستووە پرۆسەکە پەلەی تێدا بکرێت و بەگوێرەی خشتەی زەمەنی دەستوری کاری لەسەر بکرێت، بۆ ئەوەی عێراق بتوانێت بەرەو داهاتوویەکی ئارام و گەشەسەندوو هەنگاو بنێت.

ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان و سەرانسەری عێراق هەڵبژاردنی پەرلەمان بەڕێوەچوو بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی نوێ و حکومەتی داهاتووی عێراق.

هەرچەندە تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی بەرایی هەڵبژاردنەکان بە فەرمی ڕانەگەیەنراوە، بەڵام کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ڕێژەی دەنگدان زیاتر لە ٤٤% بووە.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥