بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

هاوپەیمانییەكەی سەدرو عامری بۆ شیوعییەكانی ناو سائیروونیش شۆكهێنەر بووە

13 حوزەیران 2018

ئەندامێكی حیزبی شیوعی رایگەیاند، پێكهێنانی هاوپەیمانی لەنێوان مقتەدا سەدرو سەرۆكی لیستی سائیروون‌و هادی عامری سەرۆكی لیستی فەتح بۆ ئەوانیش شۆكهێنەر رووە.

رۆژنامەی "خلیجیە"ی لەزاری ئەو ئەندامە باڵایەی حیزبی شیوعی ئەوەی بڵاوكردووەتەوە، كە ئەوان وەك لیستێكی مەدەنی چاوەڕوانی ئەوە نەبوون سائیروون لەگەڵ فەتح هاوپەیمانی بكات، كە ئەوەی دووەمیان هێزێكی سەربازین.

شەوی رابردوو بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو لیستی سائیروون‌و فەتح هاوپەیمانییان پێكهێنا، كە لایەنە شیوعییەكانیش لەلیستی یەكەمن‌و چەند كاندیدێكیان بۆ پەرلەمان دەرچووە.

ئەو سەركردەیەی حیزبی شیوعی، كە ناوی بڵاونەكراوەتەوە، ئەوەشی راگەیاندووە، فشارێكی ئێرانی هەبووە، بۆیە ئەو هاوپەیمانییە بەو خێراییە پێكهێنراوە.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥