بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

عەبادی لە بەرامبەر ھاوپەیمانییەکەی سەدرو عامری بێدەنگە

13 حوزەیران 2018
راگەیاندنی ھاوپەیمانییەکەی نێوان ھاوپەیمانی سائیرون و فەتح بۆ دروستکردنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی، رەنگدانەوەی زۆری لە میدیاکان بەدواخیدا ھێناوە، بەتایبەت کە تا ئێستا حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ھیچ ھەڵوێستێکی نەبووە و بێدەنگی ھەڵبژاردووە. 

دوای ئەوەی شەوی رابردوو، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی موقتەدا سەدر سەرۆکی ھاوپەیمانی سائیرون و ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح، ھاوپەیمانێتیەکیان بۆ پێکھێنانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی راگەیاند، کە ئەمەش دەرفەتی ئەوەی پێداون بۆ پێکھێانانی کابینەی نوێی حکومەت. 

بەڵام ئەوەی تەواوی میدیا عێراقییەکانی بەخۆیەوە سەرقاڵکردووە، بێدەنگی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانە، لەبەرامبەر ھاوپەیمانێتیە نوێیەکەی نێوان سەدر و ھادی عامری، کە تائێستا ھیچ ھەڵوێستێکی لەوبارەیەوە نەبووە.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥