بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

هیومان ڕایتس وۆچ هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستانی تۆمەتباركرد

05 کانونی یەکەم 2017

هیومان ڕایتس وۆچ هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستانی تۆمەتباركرد بەپێشلكردنی مافەكانی مرۆڤ بەرامبەر بەو كەسانەی كە بە گومانی پەیوەندیان بە داعشەوە دەستگیركراون.

ڕێكخراوەكە لە ڕاپۆرتێكی (57) لاپەڕەییدا كە بەناوی ناتەواوی دادوەری لە عێراق و كوردستان بڵاویكردۆتەوە، زیاتر لە (200) كەسی گومانلێكراو بڕیاری لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووەو لەوانە (92) كەسیان لەسێدارە دراون.

ڕاپۆرتەكە ئاماژەی بەوەكردووە، وتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕەتیكردەوە لەو بارەیەوە لێدوان بدات پێش بڵاوكردنەوەی ڕاپۆرتەكە.

ووتیشی : هێزە ئەمنیەكانی عێراق زیاتر لە (170) خێزان لەوانەی گومانیان هەیە پەیوەندیان بە داعشەوە بێت لە ناوچەكانی خۆیان بەزۆر دەركردوەو لە خێوەتگەیەكی داخراو لە شێوەی سزادانی بەكۆمەڵ كۆیانكردونەتەوە.

هیومان رایتس وۆچ لە ڕاپۆرتەكەدا بەپشت بەستن بە زانیارییەكانی بەرپرسان دەڵێت، زیاتر لە (20) هەزار كەس بە گومانی پەیوەندیان بەداعشەوە لە زیندانەكانی هەولێرو نەینەواو بەغدان و بەشێكیان سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا دراوە.

ئەوە لەكاتێكدایە لەگەڵ پاشەكشێی داعش لە عێراق هێزە عێراقیەكان هەزاران كەسی گومانلێكراویان دەستگیركردوەو ڕادەستی دادگاكانیان كردووە.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥