بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

دانوستانی نێوان کۆریای باکور و باشور دەستی پێکردەوە

09 کانونی دووەم 2018

دوای راگرتنی دانوستانەکان بۆ ماوەی دوو ساڵ ، دانوستانی رەسمی نێوان ھەردوو کۆریای باکور و باشور دەستپێکردەوە ، ووتەبێژی وەزارەتی یەکریزی کۆریای باشور رایگەیاندووە ، دانوستانەکان لە ناوچەی بانمونجوم بەرێوەدەچێت کە دەکەوێتە نێوان ھەردوو کۆریاوە ، بە ووتەی لێپرسراوانی سیئۆل ئامانجیان لە دانوستانەکان ،  تاوتوێکردنی بابەتی دەستپێکردنەوەی دیداری ئەو خێزانانەیە کە لە جەنگی ساڵانی ١٩٥٠ بۆ ١٩٥٣ لێکدابراون  ، بەڵام لێپرسراوانی "پیۆنگ یانگی" دەیانەوێت بەشی گەورەی دانوستانەکان بۆ بابەتی یەکخستنەوەی نیمچە دورگەی کۆریا تەرخان بکەن ، تەوەرێکی تری کۆبونەوەکانیش بەشداریکردنی "پیۆنگ یانگ" دەبێت لە یارییەکانی ئۆلۆمپیاتی زستانە کە مانگی داھاتوو لە کۆریای باشور دەستپێدەکات  ، بە ووتەی سەرۆکی وەفدی کۆریای باکور چاوەروان دەکرێت دانوستانەکان بەشێوەیەکی باش بەرێوەبچێت . 

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥