بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

ئەوروپا هۆشداری دەداتە توركیا
Featured

13 شوبات 2018

كۆمسیۆنی ئەوروپا هۆشداری دایە توركیا بەوەی هیچ رەفتارێك ئەنجام نەدات كە ببێتە هۆی زیان گەیاندن بە وڵاتانی دراوسێی، ئەویش دوای ئەوەی قوبرس كە یەكێكە لە ئەندامانی یەكێتی ئەوروپا سوپای توركیای تۆمەتباركرد بەوەی رێگری لە كاری كەشتییەك كردووە.

كاری كەشتییەكە كە سەر بە كۆمپانیایەكی ئیتاڵی بووە، كنەوپشكنین بوو بۆ دۆزینەوەی غازی سروشتی لە دەریای ناوەڕاستدا، بەڵام قوبرس رایگەیاند سوپای توركیا رێگری لێكردووە.

وتەبێی كۆمسیۆنی ئەوروپا لەبارەی رووداوەكەوە رایگەیاند پێویستە توركیا بەتەواوەتی پابەندبێت بە بنەمای دراوسێیەتی باش و خۆی بەدووربگرێت لەهەر بەریەككەوتن یاخود هەڕەشە یان رەفتارێك دژ بە وڵاتانی ئەندامی یەكێتی ئەوروپا.

وتیشی، لەهەمان كاتدا یەكێتی ئەوروپا جەخت دەكاتەوە لەسەر پێویستی رێزگرتن لە سەروەری ئاو و كایەی ئاسمانی وڵاتانی ئەندامی یەكێتییەكە.

ئەمڕۆش وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە بەیاننامەیەكدا، بێ ئەوەی باسی رێگرتن لە كاری كەشتیی كۆمپانیا ئیتاڵییەكە بكات، قوبرسی تۆمەتباركرد بەوەی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە دەخاتە مەترسییەوە.

پێشتریش یۆنان حكومەتی توركیای بە پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكان تۆمەتباركرد و رایگەیان رەفتارەكەی لەگەڵ هەڵسوكەوتی وڵاتێك یەكناگرێتەوە كە خوازیارە ببێتە ئەندامی یەكێتی ئەوروپا.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥