بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

ئێران: رۆڵی کاریگەرمان دەبێت لە ئاوەدانکردنەوەی عێراقدا

13 شوبات 2018
"بەھرام قاسمی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت: وڵاتەکەی ڕۆڵی کاریگەری دەبێت لە بونیاتنانەوەی عێراق و لەسەرجەم بوارە جیاوازەکانیشدا ھاوکاری بەغداد دەکات. 
لە وتەیەکیدا و لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە کوەیت، بەھرام قاسمی رایگەیاند: وەک چۆن پێشتر لەسەرجەم بوارەکاندا ھاوکاریی عێراقیان کردووە، لە بونیاتنانەوەشدا ھاوکاریی تەواوی عێراق دەکەن. 
وتیشی: ئامانجی ئەم کۆنگرەیە کۆکردنەوەی سەرجەم توانا داراییەکانە بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی کە بەھۆی شەڕی تیرۆیستانی داعشەوە خاپور کراون، جگە لەوەش دەستپێشخەرییەکی باشە بۆ چارەسەری کێشە ناوخۆییەکانی عێراق.

 

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥