بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

تره‌مپ له‌گه‌ڵ كیم جۆن ئون ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیو بۆ كۆبوونه‌وه‌

09 ئازار 2018

وته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌كه‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكور.

ساره‌ سانده‌رز وته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، "سه‌رۆك تره‌مپ ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كیم جۆن ئون-ی سه‌رۆكی كۆریای باكور".

وته‌بێژی كۆشكی سپی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ئێستادا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و دیداره‌ ده‌ربڕیوه‌، له‌دواتریشدا بڕیار له‌كات‌و شوێنه‌كه‌ی ده‌درێت.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، به‌رپرسێكی بالای كۆریای باشور ئاشكرایكرد، له‌مانگی ئایاری ئه‌مساڵ كۆبوونه‌وه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ترمپ‌و كیم جۆن ئون ئه‌نجامده‌درێت، ئه‌وه‌ش له‌پێناو گه‌یشتن به‌ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ كێشه‌ی به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی كۆریای باكور.

چه‌نگ یو یۆنگ ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كۆریای باشور په‌یوه‌ست به‌و بابه‌ته‌ ڕایگه‌یاندوه‌، "له‌دیداره‌كه‌مدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكور، كیم جۆن ئون پابه‌ندبوونی خۆی به‌داماڵینی وڵاته‌كه‌ی له‌چه‌كی ئه‌تۆمی ڕاگه‌یاند".

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥