بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا

10 ئازار 2018

نرخی نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا ڕووى لە بەرزبونەوە کردووە و  ئەمڕۆش بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٦٥ دۆلار و  ٦١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات نەوتی خاوی ئەمریکیش بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و  بەرمیلێک بە ٦٢  دۆلار و ٢٧ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر نرخى نەوت گەیشتە ٧١ دۆلار، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ سنوردارکردنی ئاستی هەناردەکردنی نەوت لەلایەن ڕێکخراوی ئۆپیک و ڕوسیاوە، کە گەورەترین بەرهەمهێنی نەوتن لە جیهاندا.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ئەم ئاستە لە کاتێکدایە، لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٦ نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ ٢٧ دۆلار دابەزی، ئەوەش بووە هۆی سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی لەو وڵاتانەی پشتیان بە داهاتی نەوت بەستووە کە عێراقیش یەکێکە لەو وڵاتانە.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥