بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

تورکیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٧٠ ئەفسەری سوپا دەردەکات

13 نیسان 2018
حکومەتی تورکیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٧٠ ئەفسەری سوپا دەردەکات بە تۆمەتی پەیوەندییان بە رەوتی خزمەتەوە.

ئەو ئەفسەرانە لە ئەرکی سەربازیدان  و تۆمەتبارکراون بەوەی پەیوەندییان بە رەوتی خزمەتەوە ھەیە کە لەلایەن فەتحوڵا گیولەنەوە رابەرایەتیی دەکرێت، و حکومەتی تورکیاش تۆمەتی ئەوەی خستۆتە پاڵ کە دەستی ھەبوە لە کودەتا سەربازیەکەی ھاوینی ساڵی ٢٠١٦دا. 

پێشتریش ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا ٩٨ کەسیان بەتۆمەتی تێوەگلان لە کودەتاکەی ساڵی ٢٠١٦ دەستگیر کرد.

داواکاری گشتیی  پارێزگای ئیزمیر  فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ٥٣ سەرباز دەرکردووە، بەتۆمەتی بەشداریی کردنیان لەو  کودەتایەدا.

 لەکۆی ئەو ٥٣ سەربازە تا ئێستا ٣٤  یان دەستگیر کراون کە تا ساتی دەستگیر کردنەکەیان لە ئەرکدان بوون. 

داواکاری گشتیی ئیستەنبوڵ فەرمانی دەستگیر کردنی بۆ ٤٥ کەسی تریش لەسەر ھەمان دۆسیە دەرکردوە، فەرمانەکەش پشتی بەچەند بەڵگەنامەیەک بەستووە، لەوانە   بەکارھێنانی ژمارە تەلەفونی نھێنی پەیوەست بەو کودەتایە.

 

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥