بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

ناتۆ كۆبوونەوەیەكی نائاسایی سەبارەت بەسوریا ئەنجامدەدات

14 نیسان 2018

هاوپەیمانی ئەتلەسی باكوور "ناتۆ" بەمەبەستی تاوتوێكردنی هێرشەكانی ئەمریكا، بەریتانیاو فەرەنسا بۆ سەر رژێمی ئەسەد كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجامدەدات.

ئاژانسی ئەنادۆڵ لەزاری بەرپرسێك لە ناتۆ ئاماژەی بەوەكردووە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە بارەگای هاوپەیمانێتییەكە لەبرۆكسل، ناتۆ كۆبوونەوەیەكی نائاسایی سازدەكات و تێیدا تاوتوێی هێرشی ئەمریكا و هاوپەیمانانی بۆ سەر رژێمی ئەسەد دەكات.

ئاماژە بەوەشدەكرێت لەمیانی كۆبوونەوەكەدا نوێنەرانی هەریەك لە بەریتانیا، فەڕەنسا و ئەمریكا زانیاریی سەربارەت بە هێرشەكانیان دەدەنە هاوپەیمانەكانیان لە ناتۆ.

بەسەرۆكایەتی سكرتێری گشتیی ناتۆ، یەنس ستۆڵتنبەرگ، كۆبوونەوە نائاساییەكە بە بەشداریی نوێنەرە هەمیشەییەكانی ٢٩ وڵاتەكەی ئەندامی ناتۆ، سازدەكرێت.

ئەمڕۆ شەممە ئەمریكاو فەرەنساو بەریتانیا هێرشی موشەكیان كردە سەر دامەزراوەكانی رژێمی سوریا، ئەوەش لەكاردانەوەی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لەو وڵاتە.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥