بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

ڕۆحانی: ئەمەریكا بەگوێرەی پەیمانەكە مامەڵەی نەكرد

09 ئایار 2018

حەسەن ڕوحانی، سەرۆك كۆماری ئێران بەتوندی ڕەخنەی لە كشانەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا گرت لە ڕێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ وڵاتەكەی و رایگەیاند، ئەو لایەنەی بەگوێرەی پەیمانەكە مامەڵەی نەكردووە، واشنتۆن بووە.

دوێنێ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، كشانەوەی وڵاتەكەی لە رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران راگەیاند و وتی، یاداشتێك واژۆ دەكات بۆ سەپاندنەوەی سزاكان بەسەر تاران-دا.

شەوی رابردوو حەسەن ڕوحانی، لەسەر كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی كشانەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكاوەو قسەی كردو رایگەیاند، "ئێران بەگوێرەی پەیمانەكە مامەڵەی كردووە".

ئاماژەی بەوەكرد، ئەوان لە دژی رێككەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 مامەڵەیان نەكردووە، بەڵكو حكوومەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ئەو لایەنەیە كە بەگوێرەی شەرت و مەرجی پەیمانەكە مامەڵەی نەكردووە.

ڕۆحانی ڕاشیگەیاند، "حكوومەتی واشنتۆن هەمیشە لە دژی نەتەوەی ئێران بووە، ئەم دوژمنایەتییە لە دژی گەلانی ئەفغانستان، عێراق، یەمەن، ڕۆژهەڵاتی ناوین و باكووری ئەفریقیایە".

ڕۆحانی رونیشیكردەوە، هەرچەندە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بەگوێرەی رێككەوتنی ئەتۆمی‌ مامەڵەی نەكردووە، بەڵام ئێران بەگوێرەی شەرت و مەرجی رێككەوتنەكە مامەڵەی كردووە.

ترەمپ، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، وتی"ئەگەر من رێگە بەو رێككەوتنە بدەم، ئەوا بە خێرایی كێشەی جەنگی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دروست دەبێت، هەموو لایەك ئەو كاتە چەكەكانی خۆیان بەكاردەهێنن، ئێران كارەكان خراپتر دەكات".

ئەوەشی خستەڕوو،"هەڵوەشاندنەوەی ئەم رێككەوتنە، تەنها زیان لە پرۆگرامە ئەتۆمییەكەی ئێران ناگەیەنێت، هەروەها رێگری دەكات لەبەرەو پێشچوونی  حكومەتی ئێران".

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥