بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

ئەمریکا:لە دوو هەفتەی ڕابردوودا ٤٠ سەرکردەی داعشمان لە سوریا کوشتووە

11 ئایار 2018

برێت مەکگۆرک نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی دژ بە داعش ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشی هاوپیمانەکانەوە ٤٠ سەرکردەی داعش لە سوریا کوژراون.

برێت مەکگۆرک دوێنێ لە میانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا لە شاری تەلئەبیبی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە چەند سەرچاوەیەکەوە بەدەستیان گەیشتووە لە دوو هەفتەی ڕابردوودا بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانانەوە ٤٠ سەرکردەی داعش لە نزیک شارۆچکەی هەجین لە سوریا کوژراون.

مەکگۆرک پێشبینی کرد، دوا قۆناغی شەڕی دژ بە داعش لە سوریا سەختبێت و چەندین مانگی پێبچێت بەڵام هیچ گومانێک نیە لەوەی کە سەرکەوتوو دەبن.

ناوبراو وتیشی، پێیان وایە بەشی زۆری ئەو سەرکردەکانی داعش کە لە سوریادا ماون و لە نێویشیاندا بیانییەکان لە دوو ناوچەی بچوکی ژێر دەسەڵاتی ڕێکخراوەکەدا لە نزیک سنوری عێراق ماونەتەوە و ئامادەن تا مردن شەڕبکەن.

مەکگۆرک ئاماژەی بەوەشکردووە، کە زانیاری هەواڵگرییان پێگەیشتووە کە بەشێکی دیکەی سەرکردەکانی داعش لە سوریا هەوڵی هەڵاتن دەدەن بەڵام ناتوانن زۆر دووربکەونەوە.

هاوکات کینۆ گابریەڵ وتەبێژ بە ناوی هەسەدەوە ڕایگەیاند، شەڕی داعش لە کۆتایی نزیکبووەتەوە و بە پشتیوانییەکی بەهێزی هاوپەیمانان داعش تێکدەشکێنن و بەردەوام دەبن تا ئازادی و دیموکراسی و دادپەروەری بۆ خەڵك فەراهەمدەکەن.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥