بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

دۆناڵد ترەمپ و كیم جۆن ئون كۆبوونەوە
Featured

12 حوزەیران 2018

كۆبوونەوە مێژوویـیەكەی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و كیم جۆنگ ئون، سەرۆكی كۆریای باكور ئەمڕۆ سێشەممە لە ئوتێلی كاپـێلای دورگەی سێنتۆسای لە سینگاپـور كۆبوونەوە.

سەرەتا لە بەردەم ئاڵاكانی ئەمەریكا و كۆریای باكور تەوقەیان لەگەڵ یەكتر كرد و پاشان پـێكەوە بەرەو شوێنی كۆبوونەوەكەیان بەرێككەوتن و لەوێ بە كورتی بە پەیامنێرانیان راگەیاند، كە هیوادارن كۆبوونەوەكەیان سەركەوتوو بێت.

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، پـێشبینی دەكات پەیوەندیـیەكی زۆر باش لە نێوانیان دروستببێت. 

لای خۆیەوە كیم جۆنگ ئون ئاماژەی بەوەكرد، كۆریای باكور و ئەمەریكا زاڵبوون بەسەر كۆسپە مێژوویـیەكانی نێوانیان و ئێستا لە سینگاپور كۆدەبنەوە، وتیشی ئەوەی ئەمڕۆ هاتووەتە دی هەروا بە سانایی نەبووە.

بەپـێی بەرنامەی كۆبوونەوەكان، دەبوایە سەرەتا بۆ ماوەی 2 كاژمێر تەنیا خۆیان بە ئامادەبوونی وەرگێڕەكانیان كۆببنەوە، بەڵام كۆبوونەوە دوو قۆڵیـیەكەی نێوانیان لە 48 خولەك زیاتری نەخایاند و كۆبوونەوە گشتیـیەكە بە ئامادەبوونی كاربەدەستانی دیكەی هەردوولا

دەستیپـێكرد.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥