بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

پۆتین و شازادەی سعودیە كۆدەبنەوە
Featured

13 حوزەیران 2018
دمیتری پێسكۆڤ، وتەبێژی كۆشكی سەرۆكایەتی روسیا (كرملین) رایگەیاند، ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی روسیا چاوی بە محەمەد بن سەلمان، شازادەی سعودیە دەكەوێت لەكاتی سەردانی بۆ روسیا، بەمەبەستی بەشداریكردن لەكردنەوەی جامی جیهانی تۆپی پێدا.

دمیتری پێسكۆڤ ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، هەردوو سەركردەكە تاوتوێی رێككەوتنی نێودەوڵەتی كەمكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت دەكەن، كە سعودیە و روسیا سەركردایەتی ئەو رێككەوتنە دەكەن و بەڵام باسی كشانەوە لە رێككەوتنەكە ناكەن.

وتەبێژی كۆشكی سەرۆكایەتی روسیا ئاماژەی بەوەشكرد، شازادە محەمەد لەناو ژمارەیەكی زۆر لەسەركردەكانی جیهانە كە بەمەبەستی بەشداریكردن لەكردنەوەی جامی جیهانی سەردانی ڕوسیا دەكەن.

 

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥