بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

لەبەرامبەر مەنبەج تورکیا سازشی لە کۆبانی و شەنگال کردووە

13 حوزەیران 2018
رۆژنامەیەکی تورکی، بەشێک لە رێککەوتنەکەی نێوان واشنتۆن و تورکیا لە بارەی نەخشەرێگەی داھاتووی مەنبەج-ەوە ئاشکرا دەکات و دەڵێت: لە بەرامبەر مەنبەج، تورکیا سازشی لە کۆبانی و شەنگال کردووە و ئەو ھەڕەشانەشی تورکیا دەیکات تەنھا بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردنە. 

رۆژنامەی زەمانی تورکی لەسەر زاری سەرچاوەیەکی باڵای وڵاتەکەی ئاشکرای کردووە: رێککەوتنەکەی (واشنتۆن و ئەنقەر) لەبارەی نەخشەڕێگەی داھاتووی مەنبەج، کۆتایی بە ھەڕەشەکانی سوپای تورکیا بۆ داگیرکردنی کۆبانێ ھێناوە و ئاشکراشی کردووە، تورکیا لەبەرامبەر وەرگرتنی مەنبەج سازشی کردووە لەبەرامبەر واشنتۆن بۆ جێگرکردنی بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە شەنگال.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە شکردووە: کۆبانێ و شەنگال بەشێک بووە لەو رێککەوتنەوە، ئەمریکا گرەنتی ئەوەی وەرگرتووە، کە تورکیا لەشکرکێشی بۆ ئەو ناوچانە نەکات.

رۆژنامەی زەمانی تورکی باسی لەوە کردووە: ئەو ھەڕەشانەی کە ئێستا تورکیا دەیکات بۆ لەشکرکێشی کۆبانێ و شەنگا تەنھا بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردنە.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥