بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

دادگایيكردنی ده‌میرتاش ده‌ستپێده‌كات

07 کانونی یەکەم 2017

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ دادگایی كردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان له‌ نزیك ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا ده‌ستپێده‌كات.

ده‌میرتاش ( 44 ساڵ ) له‌ 4ى تشرینی دووه‌می 2016 له‌گه‌ڵ 10 په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ ده‌ستگیركرا له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا له‌ دوای كوده‌تا شكست خواردوه‌كه‌ی ته‌موزی 2016 كه‌ په‌لیكێشا بۆ ناوه‌نده‌كانی پشتیوانی كردن له‌ كوردانی ئه‌و وڵاته‌ش.

له‌و باره‌یشه‌وه‌ پارتی دیموكراتی گه‌لان رایگه‌یاندوه‌، كه‌ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی له‌ دوتوێی 500 لاپه‌ڕه‌دا ئاڕسته‌ی ده‌میرتاش كراون له‌ بنه‌ڕه‌تدا پشتیان به‌ وتار و زانیاری رۆژنامه‌وانی به‌ستوه‌.

له‌ ئێستاشدا به‌ گوێره‌ی راگه‌یاندنی هه‌ده‌په‌ 9 په‌رله‌مانتاری حزبه‌كه‌ له‌ زینداندان و  5 په‌رله‌مانتار له‌ كۆی ئه‌و 59 په‌رله‌مانتاره‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنی 2015 دا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا ئه‌ندامێتیان لێسه‌ندراوه‌ته‌وه‌، له‌وانه‌ش فیگه‌ن یوكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ كه‌ ئێستا زیندانیه‌و سربیل كه‌مال پۆسته‌كه‌ی پڕكردوه‌ته‌وه‌.

ده‌ستگیركردنی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی هه‌ده‌په‌ دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ له‌ ئایاری 2016 دا پارێزبه‌ندیان له‌سه‌ر هه‌ڵگیرا و پارتی دیموركاتی گه‌لانیش وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌و هه‌نگاوه‌ به‌ مانۆڕێكی ئاڕسته‌كراوی حكومه‌تی توركیای وه‌سفكردوه‌.

 

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥