بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

نێچیرڤان بارزانى سەربارى شکستى کابینەکەى بەڵێنەكەی ناباتە سەر

07 کانونی یەکەم 2017

هه‌رچه‌نده‌ 24 رۆژ پێش ئێستا "نێچیرڤان بارزانى" سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت و مووچه‌ى ئه‌م مانگه‌ و مانگی داهاتووش ئاماده‌یه‌ و دابه‌شده‌كرێت، به‌ڵام تائێستا حكومه‌ت ده‌ستى به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى نۆى ساڵى 2017 نه‌كردووه‌.

پاش نیوه‌ڕۆى رێكه‌وتى 13 ى 11 ى 2017، دواى كۆتاییهاتنى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌ شارى هه‌ولێر، له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا "نێچیرڤان بارزانى" سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت و مووچه‌ى ئه‌م مانگه‌ و مانگی داهاتووش ئاماده‌یه‌ و دابه‌شده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ رێكه‌وتى 7 ى 12 ى 2017، 24 رۆژ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ى "نێچیرڤان بارزانى"دا، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم هێشتا ده‌ستى نه‌كردووه‌ به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى نۆى ساڵى 2017 ى فه‌رمانبه‌ران.

هه‌روه‌ها تائێستاش حكومه‌تى هه‌رێم مووچه‌ى مانگى سێى ساڵى 2017 ى خانه‌نشینانى مه‌ده‌نى و سه‌ربازى دابه‌شنه‌كردووه‌، به‌وپێیه‌ له‌م مانگه‌دا ژماره‌ى مووچه‌ نه‌دراوه‌كانى خانه‌نشینان ده‌بێته‌ ده‌ مانگ.

بۆ وه‌رگرتنى زانیارى له‌باره‌ى هۆكارى دواكه‌وتنى دابه‌شكردنى مووچه‌، له‌ كاتێكدا "نێچیرڤان بارزانى" ئاماژه‌ى به‌وه‌كردبوو "مووچه‌ى دوو مانگ ئاماده‌یه‌"، "  ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌تایبه‌ت له‌ لیژنه‌ى دارایى و ئابورى و لیژنه‌ى پیشه‌سازی و وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌كان، به‌ڵام هیچ كامیان زانیاریان له‌باره‌ى هۆكارى دواكه‌وتنى دابه‌شكردنى مووچه‌وه‌ نه‌خسته‌ڕوو .

له‌ سه‌ره‌تاى ساڵى 2016 ه‌وه‌ حكومه‌تى هه‌رێم سیستمى پاشه‌كه‌وتكردنى مووچه‌ په‌یڕه‌و ده‌كات و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى بۆ نیوه‌ و كه‌متر كه‌مكردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هێشتا مانگانه‌ له‌ كاتى خۆیدا مووچه‌ دابه‌ش ناكات و به‌شێوه‌یه‌ك تا ئه‌مڕۆ رێكه‌وتى 7 ى 12 ى 2017 هێشتا مووچه‌ى مانگه‌كانى 9 و 10 و 11 ى 2017 ى فه‌رمانبه‌رانى دابه‌شنه‌كردووه‌.

حكومه‌تى هه‌رێم جگه‌ له‌وه‌ى نه‌یتوانیوه‌ مانگانه‌ له‌ كاتى خۆیدا به‌پێى سیستمى پاشه‌كه‌وتكردن مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكات، هه‌روه‌ها مووچه‌ى چوار مانگى ساڵى 2015 ى فه‌رمانبه‌ران قه‌رزداره‌.

له‌ مانگى یه‌كى ساڵى 2014 ه‌وه‌ مووچه‌ى مانگانه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ له‌كاتى خۆیدا دابه‌ش ناكرێت و دواده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ى به‌هۆى شێوازى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم كێشه‌ كه‌وته‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و به‌وهۆیه‌وه‌ حكومه‌تى عێراق بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستانى بڕى.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥