بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

شێوازی ناردنی‌ موچه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ ئاشكراکرا

12 کانونی دووەم 2018
په‌رله‌مانتارێكی‌ كورد له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌باره‌ی‌ دیاریكردنی‌ پشكی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ڕه‌شنوسی بودجه‌و ناردنی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ دڵنیایی ده‌دات، جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، له‌م دۆخه‌ی ئێستادا موچه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ژماره‌ی‌ دانیشتوان دیاریناكرێت، به‌ڵكو به‌میكانیزمیكی‌ نوێ موچه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ ڕێكده‌خرێـته‌وه‌.

 

 

محه‌مه‌د عوسمان په‌رله‌مانتاری‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كێتیی‌ له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران  ڕاگه‌یاند، "وه‌ك نوێنه‌رانی‌ كورد تائێستا له‌سه‌ر دیاریكردنی‌ پشكی‌ پێشمه‌رگه‌و موچه‌ی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌ڕه‌شنوسی بودجه‌  نه‌گه‌یشتوینه‌ته‌ ڕێكه‌وتنی‌ كۆتایی، به‌ڵام تائێستا مه‌ترسی له‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ عیراق ماوه‌ بۆیه‌ له‌م قۆناغه‌دا به‌غدا پشكی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی‌ دانیشتوان دیاریناكات".

ئاشكراشیكرد، ئه‌وه‌ی‌ گرفته‌ له‌به‌رده‌م موچه‌ی‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌به‌غداو هه‌رێمی كوردستانیش، بونی‌ ژماره‌ی‌ نایاسایی پێشمه‌رگه‌و كه‌سانی‌ بندیواره‌ كه‌ خراونه‌ته‌سه‌ر میلاكی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌.

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، ئه‌و پێشنیازه‌ی‌ پێشتر باسی لێوه‌كراوه‌، گوایه‌ به‌غدا موچه‌ی‌ ته‌نها 45 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ژماره‌ی‌ دانیشتوان دیاریده‌كات بڕیاری كۆتایی له‌باره‌وه‌ نه‌دراوه‌و یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه‌، "هه‌ربۆیه‌ له‌م قۆناغه‌دا ئه‌و هه‌نگاوه‌ جێبه‌جێناكرێت".

ئه‌وه‌شی‌ وت:"له‌سه‌ره‌تای‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتودا كۆبونه‌وه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌، هه‌وڵده‌ده‌ن وه‌ك نوێنه‌رانی‌ كورد كار به‌و ئاراسته‌یه‌ بكه‌ن ئه‌و هێزانه‌ی‌ فیعلین و سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ن موچه‌یان بۆ دابینبكرێت نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ژماره‌ی‌ دانیشتوان موچه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ دیاریبكرێت".

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥