بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

توركمانه‌كانی كه‌ركوك به‌ یه‌ك لیست به‌شداری‌ هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن

12 کانونی دووەم 2018

هه‌شت لایه‌نی سیاسی توركمان، هاوپه‌یمانێتییه‌كیان له‌ پارێزگای كه‌ركوك پێكهێنا ‌و به‌ یه‌ك لیست، به‌شداری هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عیراق ده‌كه‌ن.

ماڵپه‌ڕی‌ كه‌ركوك ناو بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ دوێنێ‌ پێنجشه‌ممه‌ 2018/1/11 لیستێكی هاوبه‌ش به‌ ناوی (به‌ره‌ی توركمانی كه‌ركوك) بۆ هه‌ڵبژاردنه‌ گشتییه‌كان له‌ كۆمسیۆن تۆماركراوه‌ كه‌ هه‌شت حزبی سیاسی ئه‌و پێكهاته‌یه‌ به‌شدارن تیایدا.

له‌و هاوپه‌یمانێتیه‌دا "به‌ره‌ی توركمانی عیراقی، حزبی قه‌راری توركمانی، رێكخراوی به‌در، حزبی یه‌كگرتوی ئیسلامی توركمانی، حزبی عه‌داله‌ی توركمانی، حزبی توركمان ئیلی، بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی توركمانی‌ و حزبی وه‌فا" به‌شدارن.

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عیراق، دوێنێ‌ پێنجشه‌ممه‌ی وه‌كو دوامۆڵه‌ت بۆ تۆماركردنی هاوپه‌یمانێتی به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا دیاریكرد و زیاتر له‌ 28 هاوپه‌یمانی، تۆماركران.

بۆ به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی په‌رله‌مانی عیراق، 10لایه‌نی سیاسی عه‌ره‌بیش، تۆماركردنی یه‌كه‌م هاوپه‌یمانێتییان به‌ سه‌رۆكایه‌تی راكان سه‌عید پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت راگه‌یاند؟ 

هه‌روه‌ها یه‌كێتیی نیشتمانیی و پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ به‌شداری چه‌ند لایه‌نێكی تری سیاسی كه‌ركوك هاوپه‌یمانێـتییان پێكهێنا، هه‌ریه‌ك له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ‌و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و هاوپه‌یمانی بۆ دادپه‌روه‌ری و دیموكراسیش بڕیاریاندا به‌ یه‌ك لیست له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری جێناكۆك، بچنه‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌.

بڕیاره‌ له‌ 12ی‌ ئایاری‌ ئه‌مساڵ‌ هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق ئه‌نجام بدرێت.

پارێزگای كه‌ركوك 12 كورسی له‌ په‌رله‌مانی عیراق بۆ دانراوه‌، له‌و ژماره‌یه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی نیسانی 2014دا حزبه‌ كوردییه‌كان هه‌شت كورسی، توركمانی دوو كورسی و عه‌ره‌ب دوو كورسی به‌ده‌ستهێنا.

جگه‌ له‌ په‌رله‌مانی عیراق، كه‌ركوك له‌ به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیشدایه‌ كه‌ به‌هۆی ناكۆكی پێكهاته‌كانه‌وه‌ له‌ ساڵی 2005وه‌ ئه‌نجام نه‌دراوه‌.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥