بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

کۆمەڵی ئیسلامی ساختەکارییەکی گەورەی پارتی ئاشکرا دەکات

13 کانونی دووەم 2018

لە وەڵامدانەوەیەکی ئەحمەدی حاجی رەشید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ بۆ خەسرۆ گۆران سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی، چەندین گەندەڵی و ساختەکاری پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرا دەکات سەبارەت بە گەنمی جوتیاران.

ئەحمەدی حاجی رەشید لە وەڵامدانەوەی خەسرۆ گۆراندا دەڵێت '' هەموو کوردستانیانیش دەزانن و بەتایبەتیش جوتیاران کە یەکیک بووم لەوکەسانەی هەمیشە پاریزەرێکی شایستە داراییەکانی جوتیاران بووم، ئەوە بازرگانە حیزبیە چاوچنۆکەکانی ئێوەن کە گەنمی موسڵتان لە ریگەی دهۆکەوە  تیکەڵ بەگەنمی جوتیارانی بەدبەخت کرد تا قەیرانی نەدانی پارەی جوتیارانی لێ دروست بوو''.

دەشڵیت '' سەبارەت بەقسەیەکی بێ بنەمای خەسرەو  کە من لای عەبادی باسی هاتنی گەنمم کردبێت ئەوە (٤) سەرۆک فراکسیۆن ئەگەر یەکیکیان پشتراستی قسەکەی کردەوە ئەوا من ئامادەم سزای خۆم وەرگرم دەنا خەسرەو گۆران ئەو جوامێرە نیە لەڕووی مندا هەڵسیتەوە''.

ناوبراو گەندەڵییەکی تری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ئاشکرا دەکات و دەڵێت '' با ئەوەشی بیر بخەمەوە کەبە درۆ و دەلەسە نامەیەکی وەزارەتی پێشمەرگەی هینابوو بۆ پەرلەمان تا دەوام نەکات و چاکیش پیشمەرگەکان دەیناسن مەگەر بۆ وێنه‌ گرتن بەرەکانی شەری بینیبێت ئەگەرنا ھەر لە دەزگای ھەڵبژاردنی حزبەکەی خەریکی دانانی پلانی ساختەکاری ھەڵبژاردنەکان بوە''.

لەبارەی دروست نەبوونی هاوپەیمانی کوردستانی، ئەحمەدی حاجی رەشید دەڵێت '' ئەوە لەبەرئەوەی خەسرۆمان نەکردە سەرۆکی ھاوپەیمانی فراکسیۆنە کوردستانییەکان بۆیە نەیهیشت کورد یەک پارچە بیت و ئەو ھاوپەیمانیە دروست ببێت چونکە ئەوە ئیوەن یان دەبێ خۆتان بن  یان نابیت کەس ببیت''.

 

دەقی وەڵامەکەی ئەحمەدی حاجی رەشید بۆ خەسرۆ گۆران: 

وەڵامێک بۆ خەسرەو گۆران سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی پارتی

لەسەر ئەو درۆ و بوختان و چەواشەکاریانەی کە خەسرەو گۆران سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە چاوپیکەوتنیکی لەگەڵ رادیۆی دەنگی ئەمریکا کردویەتی کە من لێرەدا نامەوێت دیفاع لە خۆم بکەم چونکە خۆی دەزانیت ئەگەر قەناعەتم بە بابەتیک هەبوو زۆر بەراشکاوی دەیڵێم و دەیکەم و چاکیش دەزانیت کە ئامادەنیم بەرگری لە گەندەڵی و دزی و فزی کەس بکەم، هەموو کوردستانیانیش دەزانن و بەتایبەتیش جوتیاران کە یەکیک بووم لەوکەسانەی هەمیشە پاریزەرێکی شایستە داراییەکانی جوتیاران بووم، ئەوە بازرگانە حیزبیە چاوچنۆکەکانی ئێوەن کە گەنمی موسڵتان لە ریگەی دهۆکەوە  تیکەڵ بەگەنمی جوتیارانی بەدبەخت کرد تا قەیرانی نەدانی پارەی جوتیارانی لێ دروست بوو.


سەبارەت بەقسەیەکی بێ بنەمای خەسرەو  کە من لای عەبادی باسی هاتنی گەنمم کردبێت ئەوە (٤) سەرۆک فراکسیۆن ئەگەر یەکیکیان پشتراستی قسەکەی کردەوە ئەوا من ئامادەم سزای خۆم وەرگرم دەنا خەسرەو گۆران ئەو جوامێرە نیە لەڕووی مندا هەڵسیتەوە.

 با ئەوەشی بیر بخەمەوە کەبە درۆ و دەلەسە نامەیەکی وەزارەتی پێشمەرگەی هینابوو بۆ پەرلەمان تا دەوام نەکات و چاکیش پیشمەرگەکان دەیناسن مەگەر بۆ وێنه‌ گرتن بەرەکانی شەری بینیبێت ئەگەرنا ھەر لە دەزگای ھەڵبژاردنی حزبەکەی خەریکی دانانی پلانی ساختەکاری ھەڵبژاردنەکان بوە، ئەوە ئەحمەدی حاجی رەشید نیە پێویستی بە بانگەشە هەبێت تا پێش وەختە بیکات ئەوە خەسره‌و خۆیەتی کە پیویستی بە بانگەشە هەیە بیکات بۆ ئەوەی فەزیحەی سەحبکردنی پێ بشاریتەوە کە بەزۆر ئیستیقالەیان پێ کرد دەشزانم ئەوەشی لەبیر نەچوە و تا ماوە ئازاری دەدات کە چۆن دوچاری سەرزەنشت بوو کاتیک  بەفراکسیۆنیکی (25) کورسیەوە و بەو هەموو پەیوەندیەوە نەیتوانی کێ بڕکێی کاندیدی کۆمەڵ بکات لە هەڵبژاردنی بڕیاردەری لیژنەی دارایی و بەدرۆش سوێندی دەخوارد کە ئاگای لەکاندیدبونی نوینەری پارتی نیە لەکاتیکدا فراکسیۆنی بەرانبەری تەنها (3) کورسی هەیە.

 سەبارەت بەبانگەشەی پێش وەختی کۆمەڵ زوورە بڵێم ئەوە حیزبەکەی ئەحمەدی حاجی رەشید نییە کە پێویستی بەبانگەشەی پیش وەخت هەبیت چونکە خەڵکی شایەدی ھەڵوێستەکانی کۆمەڵن لە دژی خۆسەپاندن و گەندەڵکاری  ئەوە حیزبەکەی جەنابیانە پێویستی بە بانگەشە ھەیە چونکە هەرکەسی ناردە بەغداد ھەر خەریکی پیس خۆری و بەدکاری بوە بۆیە ھەندێکیان دوایی بە تڕۆکراوی ناردنەوە بۆتان لە وەزیرو گزیرو بەرێوەبەری گشتی و تا دوایی شتی تریشیان زۆرە با باسیان نەکەم.

سابەرەت بەیەکڕیزی کوردیش ئەوە لەبەرئەوەی خەسرۆمان نەکردە سەرۆکی ھاوپەیمانی فراکسیۆنە کوردستانییەکان بۆیە نەیهیشت کورد یەک پارچە بیت و ئەو ھاوپەیمانیە دروست ببێت چونکە ئەوە ئیوەن یان دەبێ خۆتان بن  یان نابیت کەس ببیت .


ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان
له ‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق 
13/01/2018

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥