بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

دارایی روونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ له‌ئه‌مساڵدا ده‌دات

13 کانونی دووەم 2018
دارایی روونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ له‌ئه‌مساڵدا ده‌دات
تائێستا وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی(10)ئوكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو بڵاونه‌كردۆته‌وه‌ و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی داراییش، دۆخی دارایی هه‌رێم بۆ ساڵی 2018 به‌كاره‌ساتبار ناو ده‌بات و روونكردنه‌وه‌ش ده‌دات له‌باره‌ی ناردنی موچه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌.

 

 

سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان،  راگه‌یاند: به‌گوێره‌ی دواكۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان و باسكردنی دۆخی دارایی هه‌رێم بۆ ساڵی 2018، پێموایه‌ كه‌ ئه‌مساڵ زۆرخراپتر ده‌بێت له‌ ساڵی 2017، چونكه‌ حكومه‌ت دانی به‌وه‌دانا كه‌ ئه‌و داهاته‌ی له‌ ساڵی رابردوودا ده‌ستیده‌كه‌وت، له‌ئه‌مساڵدا نیوه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌ستده‌كه‌وێت.

وتیشی"حكومه‌تی هه‌رێم نه‌یتوانی سێ چاره‌كه‌ موچه‌ی ساڵی 2017 دابه‌شبكات، له‌كاتێكدا له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2016 به‌ڵێنیدا ئه‌گه‌ر چاره‌كه‌ موچه‌ قبوڵ بكرێت، ئه‌وان هه‌موو مانگێك له‌واده‌ی خۆیدا ده‌یده‌ن، به‌ڵام راستیان نه‌كرد".

سه‌باره‌ت به‌دۆخی دارایی هه‌رێم، سۆران عومه‌ر رایگه‌یاند"دۆخی دارایی له‌ئه‌مساڵدا كاره‌ساتباره‌ و هێنده‌خراپه‌ كه‌ ناتوانرێت وه‌سف بكرێت".

له‌باره‌ی ناردنی موچه‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ و خاوبوونه‌وه‌ی دۆخی دارایی موچه‌خۆرانیشه‌وه‌ وتی"تائێستا نازانرێت به‌ڵێنه‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆناردنی ده‌گاته‌ كوێ و تا موچه‌كه‌ نه‌گاته‌ هه‌رێم، ناتوانم بڕوا به‌وه‌ بكه‌م كه‌ عیراق هه‌روا به‌ئاسانی موچه‌ ده‌نێرێت".

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥