بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

یەپەگە: رێگرنین لە هاتنی سوپای سوریا بۆ عەفرین

13 شوبات 2018

فەرماندەی گشتی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، ئەوان هیچ كێشەیەكیان نییە لە چوونی سوپای رژێمی سوریا بۆ ناوچەی عەفرین بۆ بەشداربوون لە رووبەرووبوونەوەی هێرشی توركیا بۆ سەر ئەو ناوچەیە.

سیپان حەمۆ، بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە: "كێشەمان نییە لە هاتنی هێزەكانی سوپای سوریا بۆ بەرگریكردن لە عەفرین و سنورەكانی عەفرین لە بەرامبەر داگیركاری توركیا".

حەمۆ، ئەوە ئاشكرا نەكردووە كە ئایا داوای بڵاوەپێکردنی هێزەكانی رژێمی سوریا بۆ ناو عەفرین دەكات، یاخود ئەو هێزانەیان تەنها دەوێت بۆ رووبەرووبونەوەی هێرشی توركیا لە سەر سنوور.

هەروەها وتیشی "رژێمی سوریا هەمیشە رایدەگەیەنێت كە عەفرین بەشێكە لە سوریا، ئێمەش دەڵێن ئەگەر عەفرین بەشێكە لە سوریا، دەبێ رژێمی سوریا بەئەركی خۆی هەڵبسێت."

فەرماندەی گشتی یەكینەكانی پاراستنی گەل جەختیشی کردووەتەوە کە یەپەگە ناوچەكانی لە ژێر دەسەڵاتی خۆی، بە بەشێك لە خاكی سوریا دەزانێت.

"تا ئەم ساتە هیچ هەنگاوێكی کردارییمان لە لایەن دەوڵەتی سوریا بەرامبەر بەلەشكركێشی توركیا بۆ سەر عەفرین نەبینیوە. ئەوەی هەیە تەنها هەماهەنگیەكی سنوردارە لە نێوان یەپەگە و هێزەكانی رژێم، بۆ ئاسانکارییکردن لە چوونی هاوكاری مرۆیی بۆ کانتۆنی عەفرین،" سیپان حەمۆ وای وت.

فەرماندەی گشتی یەپەگە باسی لەوەش کردووە، كە دوای ئەوەی یەپەگە لە بری جیهان شەڕی تیرۆری داعشی كرد، "نابێت ئەوروپا نیە تەنها وەک تەماشاکەر بمێنێتەوە بەرامبەر دەوڵەتی توركیا كە بە شێوەیەكی دڕندانە هەڵسوكەوت دەكات بەرامبەر بە عەفرین."

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥