بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

عەبادی داوایکردووە دووبارە پێداچوونەوە بەلیستی موچەخۆرانی هەرێمدا بکرێت

13 شوبات 2018

ئەندامێکی کوردی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پێنج رۆژ بەر لە ئێستا، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە لیژنەی وردبینیی لیستی موچەخۆرانی هەرێم کردووە، دووبارە پرۆسەی وردبینی ئەنجام بدەنەوە.

رێبوار تەها ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەو بارەیەوە لەمیانی بەشداری لە بەرنامەێکى تەلەڤزیۆنى : لیژنەکە پێنج رۆژە وردبینیان بۆ جاری دەووەم دەستپێکردووە و پێشبینی دەکات هەفتەیەک بۆ ١٠ی تر بخایەنێت.

لەبارەی هۆکاری دووبارەکردنەوەی پرۆسەکەش، وتی، یەکێک لە هۆکارەکان ئەوەیە حەیدەر عەبادی دەیەوێت زیاتر تەئکید لەوە بکاتەوە لیستەکە پاکبرێتەوە، هۆکارێکی تریش بۆ دروستکردنی کارتی فشار لەسەر حکومەتی هەرێم و یاریکردن بەکات دەگەرێتەوە.

لە ماوەی رابردوو حکومەتی عێراق لیژنەیەکی بۆ وردبینی و پێداچوونەوە بە لیستی موچەخۆرانی هەرێم رەوانەی هەرێمی کوردستان کرد، لیژنەکە کارەکانی لەهەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی دەستپێکرد، بەمەبەستی پاککردنەوەی لیستە لە موچەخۆری بندیوار و ژمارەی ناراست.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لەچەندین وتەیدا تەئکیدی لە خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥