بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

پەنتاگۆن بە بەهای 1.4 ملیار دۆلار هاوكاری ئۆپۆزسیۆنی سوری‌و هێزە عێراقییەكان دەكات

13 شوبات 2018

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا بڕی 1.4 ملیار دۆلاری تەرخانكردووە، ئەوەش بۆ هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی سوریاو عێراق.

وەزارەتەكە لەچوارچێوەی بودجەی گشتی ساڵانەی، كە 15.3 ملیار دۆلارە ئەو بڕە پارەیەی بۆ هاوكاری ئۆپۆزسیۆنی سوری داناوە، كە لەو بڕە پارەیەش هاوكاری هێزەكانی عێراق دەكات.

ئەمریكا ئەو بڕە پارەیەی بۆ دژایەتی داعش لەهێراق‌و سوریا تەرخان كردووەو لەمساڵدا لەبەرنامەیەكدا هاوكارییەكان دەداتە ئەو هێزانەی شەڕی داعش دەكەن.

بەپێی سەرچاوەكان لەناو ئەو هێزانەی ئەمریكا لەسوریا هاوكارییان دەكات، یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە هەیەو لەسەروو ئەو هێزانەوەیە هاوكارییان دەكات‌و بڕیارە بە بڕی 550 ملیۆن دۆلار چەكیان بۆ دابینبكات.

ئەمریكا لەساڵی 2014وە دەستی بەهاوكاری یەپەگە كردووەو هاوكارییەكانیش بەردەوامی هەیە، كە ئەوە نیگەرانی توركیای لێكەوتووەتەوە.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥