بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

توركیا له‌ 12 گوندی عه‌فرین دوچاری شكست بوو

13 شوبات 2018

ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی‌و ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، ئاماری پێكدادانه‌كانی 24 كاتژمێری ڕابردوی نێوان توركیا‌و یه‌كینه‌كانی پارستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌)ی بڵاوكرده‌وه‌.

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هه‌سه‌ده‌، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا توركیا له‌سه‌رجه‌م میحوه‌ره‌كانی وه‌ك (بلبلێ، شه‌را، شیێ، جندرێس، ئاكجه‌) شكستیهێناوه‌ له‌وه‌ی پێشڕه‌وی بكات، له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌وه‌ به‌توندی وه‌ڵامی هێرشه‌كانیان دراوه‌ته‌وه‌.

هه‌سه‌ده‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌گونده‌كانی (مه‌حمودییه‌، دیوا، دێربلوك، حاج ئه‌سكه‌نده‌ر، بافلۆن، سارینجه‌ك، زه‌یتونكا‌و دراكلیه‌) كردووه‌، كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سوپای توركیا چه‌كی قورسی بۆ داگیركردنیان له‌هێرشه‌كاندا به‌كارهێناوه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن یه‌په‌گه‌وه‌ شكست به‌سه‌رجه‌م هێرشه‌كان هێندراوه‌.

هاوكات هه‌سه‌ده‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌، كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ تۆپخانه‌كانی توركیا ناوه‌ندی شاری عه‌فرین كه‌ شوێنی نیشته‌جێبوون بووه‌، بۆردومانكردووه‌.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥