بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

هەوڵەكان بۆ كردنەوەی فرۆكەخانەكانی هەرێم بەردەوامە

13 شوبات 2018
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێم رایدەگەیەنێت: بەڕێوبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان لە گەڵ دەستەی باڵای حەجی عیراق، خەریكی دۆزینەوەی میكانزمێكی گونجاون بۆ كردنەوەی فڕۆكەخانەكانی هەرێم.
نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێم لە بەرنامەێکى رادیۆی نەوا راگەیاند" دوابەدوای بڕیارەكەی عیراق  بە ئەنجامدانی گەشتی عومرە لە هەرێمەوە بۆ وڵاتی سعودیە، بەڕێوبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان لە گەڵ دەستەی باڵای حەجی عیراق، خەریكی دۆزینەوەی میكانزمێكی گونجاون بۆ كردنەوەی فڕۆكەخانەكانی هەرێم لە ئایندەیەكی نزیكدا".
نەبەز ئیسماعیل راشیگەیاند: لەمەودوا تێچووی عومرە كەمتر دەبێت بۆ عومرەكاران و هیوادارین ئەم بڕیارەی عیراق، ببێتە هەنگاوێك بۆ دەسپێكردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتییەكانی هەرێمی كوردستان. 

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥