بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

حكومه‌تی‌ عیراق ئه‌و واده‌یه‌ی‌ بۆ داخستنی‌ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی‌ هه‌رێم داینابوو كۆتاییهات

22 شوبات 2018
ئه‌و واده‌یه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ فڕۆكه‌وانی و حكومه‌تی‌ عیراق بۆ داخستنی‌ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی‌ هه‌رێم داینابوو كۆتاییهات، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیش زانیاریه‌كی‌ میدیاكان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "عیراق ئاماده‌نییه‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی‌ هه‌رێم به‌ڕوی‌ گه‌شته‌ ڕاسته‌وخۆكاندا بكاته‌وه‌"، ده‌شڵێت:"داوای‌ هه‌ماهه‌نگیمان له‌عیراق كردوه‌، به‌ڵام ئه‌وان وه‌ڵاممان ناده‌نه‌وه‌".

 

 

له‌دوای‌ 28ی‌ ئه‌م مانگه‌ ئه‌و واده‌یه‌ كۆتایی دێت كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی‌ فڕۆكه‌وانی و حكومه‌تی‌ عیراق بۆ داخستنی‌ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی‌ هه‌رێم داینابوو، (سه‌عدوڵڵا مه‌سعودیان)یش كه‌ كونسوڵی ئێرانه‌ له‌سلێمانی ئاشكرایكردوه‌، "له‌به‌رپرسانی باڵای عیراقم بیستوه‌، له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێرو سلێمانی ده‌كرێنه‌وه‌".

له‌وباره‌یه‌وه‌ تاهیر عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیی‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی  ڕاگه‌یاندوە، "ئه‌و واده‌یه‌ی‌ پێشتر دیاریكرابوو بۆ داخستنی‌ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی‌ هه‌رێم 28ی ئه‌م مانگه‌یه‌، به‌ڵام تائێستا هیچ بڕیارێك نه‌دراوه‌ دوای‌ ئه‌و واده‌یه‌ گه‌شته‌ ڕاسته‌وخۆكان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌ یان بڕیاره‌كه‌ درێژده‌كرێته‌وه‌".

وتیشی‌:"ئێمه‌ داوای هه‌ماهه‌نگیمان له‌باره‌ی‌ كردنه‌وه‌ی‌ فڕۆكه‌خانه‌كان و ڕاییكردنی‌ كاره‌كانیان له‌حكومه‌تی‌ عیراق كردوه‌، به‌ڵام هیچ وه‌ڵاممان نادرێته‌وه‌".

به‌گوێره‌ی‌ دوایین لێدوانی حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕایگه‌یاندبوو، "تائه‌وكاته‌ی‌ مه‌رجه‌كانمان جێبه‌جێنه‌كرێت فڕۆكه‌خانه‌كان ناكرێنه‌وه‌".

له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ تاهیر عه‌بدوڵڵا وتی‌:"به‌رپرسانی‌ به‌غدا مه‌رجه‌كانیان چین و چۆنن بابێن جێبه‌جێی بكه‌ن، ئێمه‌ لاریمان نییه‌و پێشتریش ئه‌و هه‌ڵوێسته‌مان ڕاگه‌یاندوه‌، به‌ڵام حكومه‌تی‌ عیراق ئاماده‌نییه‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌ڕوی‌ گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا بكاته‌وه‌".

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥