بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

ێش نەورۆز موچە دابەش دەكرێت

13 ئازار 2018

وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، پارەی موچەی فەرمانبەران لە بانكی ناوەندی عێراق  لقی هەولێرە و دەشڵێت "پێش نەورۆز موچەی پەروەردە و تەندروستی دابەش دەكرێت".

ڕێباز حەملان، وەزیری دارایی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ وەفدی بەغدا لە هەرێم ڕایگەیاند، پارەی موچەی فەرمانبەران لە بانكی ناوەندی عێراق  لقی هەولێرە و تەنیا فەرمانی حەیدەری عەبادی سەرۆكی وەزیرانی عێراقی دەوێت.

وتیشی "دوایین ڕاپۆرتی ووردبینی لیستی موچەی پەروەردە و تەندروستی دەخرێتەوە بەردەم سەرۆك وەزیرانی عێراق و بەر لەجەژنی نەورۆز موچەی تەندروستی و پێشمەرگە دەدرێت".

ئاماژەی بەوەشكرد " هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەیەكی گەورە ئەنجامدەدەن بۆ چارەسەركردنی كێشەی گومرگ".

سەبارەت بەدابەشكردنی‌ موچەی‌ فەرمانبەران وەزیری‌ دارایی وتی‌:"وەك حكومەتی‌ هەرێم و وەزارەتی‌ دارایی لەدابەشكردنی‌ موچە بەردەوامدەبین، بەڵام  بەر لەهاتنی‌ جەژنی‌ نەورۆز موچەی‌ وەزارەتی‌ پەروەردە دابەشدەكەین، دوای‌ نەورۆزیش دابەشكردنی‌ موچەی‌ وەزارەتەكانی‌ دیكە بەردەوامدەبێت".

هەروەها عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا ڕایگەیاند: حكومەتی هەرێم هاوكاری زۆری كردووین لەبارەی سیاسەتی داهاتییەكانییەوە بۆ ژێر دەسەڵاتی لقی هەولێری بانكی ناوەندی.

وتیشی: هیوادارین هەماهەنگی زیاتر لەنێوان هەرێم و بەغدادا هەبێت لەچوارچێوەی دەستووری عیراقدا هەبێت لەپێناو بەرژەوەندی و خۆشگوزەرانی هاووڵاتیاندا.

ڕاشیگەیاند: هەوڵدەدەین مۆڵەت بدرێتە هەموو ئەو بانكانەی كە سەر بە بانكەكانی هەرێمن، ئەویش لەچوارچێوەی دەستوور.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥