بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

شه‌پۆلێكى باران بارین ده‌ستپێده‌كات

15 ئازار 2018

بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هه‌رێمى كورستان، رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ رۆژى هەینییه‌وه‌، باران بارین بەرێژەى جیا جیا لەناوچەکان، دەبارێت.

راگه‌یاندنى كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان، بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، سبه‌ى هه‌ینى، هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێرکاریگەرى هەردوو نزمە پاڵەپەسۆى دەریای سوورو نیمچە دوورگەى عەرەبى.

كه‌شناسى ده‌ڵێت، ئاسمانى هەرێم نیمچەهەور بۆ هەورى تەواو دەبێت، وە باران بارین بەرێژەى جیا جیا، لەناوچەکان دەبارێت و هەورەتریشقەى لەگەڵ دا دەبێت، خێرایی باش لە هەندێ کات زیاد دەکات وە لەگەڵ بەرزبوونەوەى تۆزو خۆڵیش.

ئاماژه‌به‌وه‌شكراوه‌، پێشبینیدەکرێت زۆرترین رێژەى باران، لەناوچەشاخاوییەکانى دهۆک ببارێت وە پارێزگاکانى هەولێرو سلێمانى، بارانى مامناوەند دەبێت، پلەکانى گەرما دادەبەزێت بەرێژەى دوو تا چوار پلە و كه‌شه‌كه‌ تا به‌یانى شه‌ممه‌به‌رده‌وام ده‌بێت.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥