بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

دواین زانیارى لە بارەى كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی

17 ئازار 2018

ئه‌مڕۆ 17-3-2018 ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌سلێمانی كۆبووه‌.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین پرس تاوتوێ كران و پاشان ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردران هه‌تا به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌م.

ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆبووەوەو پرسی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكلاكردەوەو 15 ئەندامی هەڵبژاردەوە، ئەوەش تا بەستنی كونگرەی چوارەم.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، كە ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی مەكتەبی سیاسی حیزبەكەی هەڵبژاردووەتەوە.

سەعدی پیرە راشیگەیاند "لەكۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی ئەم 15 كەسەی بۆ ئەندامانی مەكتەبی سیاسی هەڵبژارد.

ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بریتین لە: كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، مەلا بەختیار، حاكم قادر حەمە جان، عومەر فەتاح، سەعدی ئەحمەد پیرە، مەحمود سەنگاوی، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، رەفعەت عەبدوڵڵا، ڕزگار عەلی، ئاسۆ ئەڵمانی، قادر عەزیز، عەدنان موفتی، شۆڕش ئیسماعیل، ئەرسەلان بایز.

بەپێی ئەو لیستە بێت راگەیەنراوە، هەریەكە لەبەرهەم ساڵح جێگری سكرتێری گشتی ‌و ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و نەجمەدین كەریم، ئەندامی هەمان مەكتەب لەئەندامییەتی لادراون.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥