بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

وەزارەتی دارایی:دابەش کردنى موچە بە سیستەمە تازە راگەیاند

15 نیسان 2018

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە سەرجەم دامەزراوەکانی حکوومەت دەکات، لیستی مووچەی مانگی شوبات ئامادە بکەن و ڕەوانەی گەنجینەکانی بکەن.

 

بەپێی  زانیارییەکان لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بلاوکرایتەوە ، وەزارەتی دارایی لە ڕێگەی گەنجینەکانەوە داوای ئامادەکردنی لیستی مانگی شوباتی لە فەرمانگەکان کردووە. هاوکات داوا کراوە کە لیستەکان ڕەوانەی گەنجینەکان بکرێن.

 

هەر لەمبارەیەوە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی  ئاشکرا کرد کە چاوەڕێ دەکرێ لە سەرەتای مانگی داهاتوو، دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران بە سیستەمە تازەکەی پاشەکەوتی مووچە دەست پێ بکات و لە چەند ڕۆژێکدا مووچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەش بکرێت. ئەوەشی ڕوون کردەوە کە سەرەتا مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە دوێنێ شەممە ١٤ی نیسانی ٢٠١٨، وەزارەتی دارایی خشتەیەکی دیکەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ١ی فەرمانبەرانی ڕاگەیاند و ئەوەی ئاشکرا کرد کە دوای گەیشتنی بڕە پارەکەی حکوومەتی عێراق بەدەست حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دابەشکردنی مووچەی مانگی ١ی سەرجەم مووچەخۆران کۆتایی پێ دەهێندرێت.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥