بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

به‌شێك له‌داهاتی هه‌رێم دیار نامێنێت..

15 نیسان 2018
تائێستا حكومه‌تی هه‌رێم به‌فه‌رمی داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی ئاشكرانه‌كردووه‌، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستانیش رایده‌گه‌یه‌نێت"250ملیۆن دۆلاری داهاتی نه‌وتی هه‌رێم دیارنییه‌، هه‌ردوو كۆمپانیای سۆمۆو دیلۆیت ده‌ڵێن داهاتی نه‌وتی هه‌رێم 552 ملیۆن دۆلاره‌، به‌ڵام هه‌رێم بڵاوی ناكاته‌وه‌" و ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر هه‌رێم مانگی داهاتوو دوو موچه‌ بدات، ده‌بێت بڵێین ئه‌و پاره‌یه‌ت له‌كوێ هێناوه‌، چونكه‌ ئێستا ده‌ڵێ پاره‌م نییه‌.

 

 

حاجی كاروان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به‌تۆڕی هەواڵى سلێمانى راگه‌یاندووە: 250ملیۆن دۆلار له‌داهاتی نه‌وت دیار نییه‌، گوایه‌ ده‌درێته‌وه‌ به‌قه‌رز، به‌ڵام نازانین سه‌رچاوه‌ی قه‌رزه‌كه‌ كێیه‌و ده‌درێته‌وه‌ به‌كێ و بۆچی ئه‌و قه‌رزه‌ی كردووه‌.

وتیشی"قسه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی راسته‌ كه‌ ده‌ڵێ مانگانه‌ 317 ملیار دیناری داهاتی نه‌وتمان به‌ده‌ست ده‌گات، به‌ڵام كۆمپانیای سۆمۆ و كۆمپانیای دیلۆیت ده‌ڵێن داهاتی مانگانه‌ی هه‌رێم نزیكه‌ی 542 ملیۆن دۆلاره‌، به‌ڵام هه‌رێم بڵاوی ناكاته‌وه‌".

سه‌باره‌ت به‌دابه‌شكردنی دوو موچه‌ له‌مانگی داهاتوودا، حاجی كاروان وتی"زانیارییه‌كی ئه‌وتۆمان نییه‌، به‌ڵام به‌گوێره‌ی لێدوان و قسه‌كانی حكومه‌ت بێ، ئه‌و توانایه‌ی نییه‌ له‌مانگی داهاتوودا موچه‌یه‌كی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌یه‌كی پاشه‌كه‌وتیش بداته‌وه‌".

وتیشی"ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو موچه‌یه‌ دابه‌شبكات، ده‌بێت بڵێین ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌كوێ هێناوه‌، چونكه‌ تائێستا ده‌ڵێت پاره‌م نییه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حكومه‌ت بۆلابردنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌، چاوه‌ڕێی په‌سه‌ندكردنی یاسای چاكسازی ده‌كات كه‌ به‌هۆی ئه‌و یاسایه‌وه‌ 100 ملیار دیناری‌ بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ یان داهاتی نه‌وت  زیاد ببێت، به‌ڵام باوه‌ڕومان به‌و قسانه‌ش نییه‌.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥