بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

پارتی‌ بەردەوامە لە قلوقاتەکانى هەڵبژاردن

15 نیسان 2018
كارتی‌ ده‌نگدانی‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌دانیشتوانی گوندێك له‌سنوری‌ قه‌زای‌ مه‌خمور ڕاده‌ستی‌ ناوچه‌یه‌كی‌ پارتی‌ ده‌كرێت، به‌رپرسێكی‌ یه‌كێتیش له‌وباره‌یه‌وه‌ زانیاری‌ ئاشكراده‌كات و جێگری‌ سه‌رۆكی‌ كۆمسیۆنی باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عیراقیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "لیژنه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ پێكده‌هێنین".

 

 

ئه‌حمه‌د زاگه‌ لێپرسراوی‌ كۆمیته‌ی گوێڕی یه‌كێتیی  ڕاگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ 15ی 4ی 2018، ژماره‌یه‌ك له‌دانیشتوانی گوندی (گامێش ته‌په‌)ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی گوێڕی قه‌زای مه‌خمور سه‌ردانی بنكه‌ی كۆمسیۆنی ناحیه‌كه‌یان كردوه‌ به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدانه‌كه‌یان، به‌ڵام له‌كۆمسیۆنی ناحیه‌كه‌وه‌ پێیانوتراوه‌ كه‌ كارتی ده‌نگدانه‌كانیان له‌موختاری ناحیه‌كه‌ وه‌ربگرنه‌وه‌".

وتیشی:"دواتر ئه‌و خێزانانه‌ چونه‌ته‌ لای موختاری ناحیه‌كه‌ به‌ناوی (أ.ز)و له‌وه‌ڵامیشدا پێی وتون، ((بچن له‌ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی‌ كوردستان كارته‌كان وه‌ربگرنه‌وه‌))".

به‌وته‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی‌ یه‌كێتیی، له‌سه‌ر ئه‌و پێشێلكاریه‌ یاساییه‌ سكاڵایان له‌كۆمسیۆنی ناحیه‌ی گوێڕ تۆماركردوه‌، چونكه‌ وه‌كو ئه‌و ده‌ڵێت:"ناكرێت كۆمسیۆنێكی سه‌ربه‌خۆ كارتی ده‌نگدان ڕاده‌ستی باره‌گای حزبیی بكات".

لای خۆیشیه‌وه‌، ڕزگار حاجی حه‌مه‌ جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق  ڕاگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر ئه‌و زانیارییانه‌ دروستبن، ئه‌وه‌ ده‌ستبه‌جێ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و بنكه‌یه‌ی سه‌ر به‌كۆمسیۆن ده‌رده‌كرێت".

وتیشی:"لیژنه‌ ده‌نێرین بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و زانیارییانه‌و دواتر بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌ده‌ین له‌باره‌یه‌وه‌".

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥