بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

ھیومان رایتس ووچ ٨٤ کەس کە لە نێوانیاندا ٤ رۆژنامەنووس ھەن، لە سنوورەکانی ھەولێرو دھۆک دەستگیرکراون.

16 نیسان 2018
ھیومان رایتس ووچ راپۆرتێکی لە سەر خۆپیشاندانەکانی کۆتایی مانگی رابردووی ھەرێمی کوردستان بڵاوکردەوەو تیایدا ئاماری پێشێلکاری و ھێرش کردنە سەر رۆژنامەنووسانی خستۆتە روو. 
 
بە گوێرەی راپۆرتەکەی ھیومان رایتس ووچ ٨٤ کەس کە لە نێوانیاندا ٤ رۆژنامەنووس ھەن، لە سنوورەکانی ھەولێرو دھۆک دەستگیرکراون. 

ئەوەش ھاتووە کە لە خۆپیشاندانەکانی ئاکرێ و دھۆک و ھەولێر و چەند ناوچەیەکی تر بە مەبەستی کۆتایی ھێنان بە خۆپیشاندان توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەران و رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە.
 
لە راپۆرتەکەی ھیومان رایتس ووچ چاوپێکەوتن لەگەڵ (دلبرین شێروانی) پەیامنێری کوردسات نیوز وەک یەکێک لە رۆژنامە نووسە دەستگیرکراوەکان لە ئاکرێ کراوە.

لە چاوپێکەوتنەکەدا ئاماژەیان بەوەداوە، کە رۆژی ٢٧ی سێ، کاتێک دلبرین چۆتە ناو خۆپیشاندەران، بەبێ لەبەر چاوگرتنی ناسنامەی رۆژنامەنووسیەکەی، پێیان وتووە نابێت فیلمی خۆپیشاندانەکان بگریت، دواتر بە ١٠ کەس لە ھێزی ئاسایشی ئاکرێ ھێرشی کراوەتە سەر و بریندارکراوە.

دلبرین لە چاوپێکەوتنەکەدا ئاماژەی بەوەداوە، کاتێک بە دەستگیرکراوی و برینداری بردمیانە ئاسایش، بەرێوەبەری ئاسایش پێی وتم بۆچی دەمو چاوت ئاوای لێ ھاتووە، لە وەڵامدا منیش وتوومە ھێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەکەت وایان لێ کردووم، بەڵام بەڕێوەبەری ئاسایشی ئاکرێ ئەم قسەیەی منی پشتگوێ خستووە.

دلبرین ئەوەشی ھیومان رایست ووچ وتووە، کاتێک رۆشتمە نەخۆشخانە، دکتۆرەکان پێیان وتووم دەبێت نەشتەرگەریت بۆ بکرێت. 
 
ئەمە لە کاتێکدایە کە رۆژی ٢٧ی مانگی رابردوو، پەیامنێری کوردسات نیوز، لە قەزای ئاکرێ لە کاتی رووماڵی خۆپیشاندانی ھاووڵاتیانی قەزاکە. لە لایەن ھێزەکانی ئاسایشەوە ھێرشی کرایە سەرو بریندارکرا. 

 

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥