بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگ له‌هه‌رێم و كه‌ركوك ده‌درێت

14 ئایار 2018
له‌ به‌غداوه‌ روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگ له‌هه‌رێم و كه‌ركوك ده‌درێت
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق  واده‌ی كۆتایی هاتنی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگ له‌كه‌ركوك و پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكراده‌كات و وته‌بێژی كۆمسیۆنه‌كه‌ش په‌یامێك ئاڕاسته‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌ ناڕازیه‌كان ده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت"لیژنه‌كانمان له‌كه‌ركوك سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن".

 

 

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، كه‌ریم تمێمی وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌نجامی ده‌نگی ئه‌و لیستانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه‌ بڵاوده‌كرێنه‌وه‌ ره‌سمی نین و كۆمسیۆن لێی به‌رپرس نییه‌، چونكه‌ هێشتا ئه‌ژماركردنی ده‌نگی ئاواره‌و تاراوگه‌و ده‌نگدانی تایبه‌ت نه‌كراوه‌.

له‌باره‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی به‌رایی ده‌نگدان له‌كه‌ركوك و پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، وته‌بێژه‌كه‌ی كۆمسیۆن وتی:"دره‌نگانی شه‌وی رابردوو جیاكردنه‌وه‌و ژماردنی ده‌نگی ده‌نگده‌رانی كه‌ركوك و پارێزگاكانی هه‌رێم كۆتایی دێت و هه‌وڵی جددی ده‌درێت هه‌ر ئه‌مشه‌و بڵاوبكرێته‌وه‌".

له‌باره‌ی تانه‌و سكاڵای لایه‌نه‌كانیش له‌كه‌ركوك، كه‌ریم تمێمی ئاشكرایكرد: تیمه‌كانمان سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌ تانه‌كانی كه‌ركوك و لیژنه‌ی تایبه‌ت ره‌وانه‌ی شاره‌كه‌كراوه‌و دواتر راپۆرتێك له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ی ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران ده‌كه‌ین، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان به‌وپه‌ڕی میسداقیه‌ته‌وه‌ له‌هه‌موو عیراق به‌ڕێوه‌چووه‌.

وته‌بێژه‌كه‌ی كۆمسیۆن په‌یامێكیشی ئاڕاسته‌ی لایه‌نه‌كان كردو وتی"ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ تانه‌و سكاڵاو هه‌ر كێشه‌یه‌كی دیكه‌یان هه‌یه‌، ده‌بێت سكاڵاكانیان ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ی قه‌زایی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن نه‌ك كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان".

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥