بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

هاوپەیمانی:پارتى سندوقەكانی دەنگدان لەسایلۆی هەولێر رفاندوە

14 ئایار 2018

سەركەوت عەبدولرەحمان دامەزراوەی هەڵبژاردنی هاوپەیمانی لەهەولێر رایگەیاند، سندوقەكانی دەنگدان لەسایلۆی هەولێر رفێنراون‌و "بەرەو شوێنێكی نادیار براون".

سەركەوت عەبدولرەحمان بۆ میدیای هاوپەیمانی راشیگەیاند "شەوی رابروو ئۆتۆمبیلێك لەسایلۆی هەولێرەوە چەند سندوقێكی دەنگدانی رفاندووەو بەرەو شوێنێكی نادیار بردوویەتی".

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا لە لێكۆڵینەوەداین بزانین ئۆتۆمبیلەكە بەرەو كوێ رۆیشتووە و چەند سندوقی دەنگەكانی لەگەڵ خۆی بردووە".

بەرپرسی دامەزراوەی هەڵبژاردنی هاوپەیمانی لەهەولێر هەروەها رایگەیاند "لەرێگای عەینكاوە ئۆتۆمبیلێكی دیكە چاوەڕوانی ئەو ئۆتۆمبیلەی كردووە، بەڵام تا ئێستا روون نییە ئاڵوگۆڕ لە نێوان دوو ئۆتۆمبیلە روویداوە یاخود نا، لە لێكۆڵینەوەی ئەوەشداین".

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥