بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

یه‌کێتی: ماوه‌ی دوو ڕۆژه‌ هه‌ندێ که‌س و لایه‌ن که‌وتونه‌ته‌ په‌له‌قاژێ و هه‌وڵی شێواندنی پڕۆسه‌که‌ ده‌ده‌ن

14 ئایار 2018

یەکێتی لە کەرکوک ڕایدەگەیەنێت: ئەو لایەەنی سکاڵای هەیە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن با لە دادگای فیدراڵیی تۆماریکات، ئێمەش پاپه‌ندین به‌ هه‌ر بڕیارێکی کۆمسیۆن، که‌ بۆ سه‌رتاسه‌ری عێراق ده‌ریبکات.

 

 ڕێبوار تەها، سه‌رۆکی لیستی یه‌کێتی نیشمانی کوردستان له‌ که‌رکوک، ده‌رباره‌ی ئه‌نجامدان و ده‌رئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تایه‌کانی هه‌ڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌نووسیی ئه‌نجام دا.

 

له‌ کۆنگره‌کەدا، ڕێبوار ته‌ها، ڕاگه‌یاند:"سیستمی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌ڕێگای ئامێری ئه‌لکترۆنییه‌وه‌ له‌لایه‌ن چاودێران و کۆمسیۆنه‌وه‌ به‌ پرۆسه‌یه‌کی باش دانرا، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ پێش ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی کۆتای هه‌ڵبژاردنه‌کان، ماوه‌ی دوو ڕۆژه‌ هه‌ندێ که‌س و لایه‌ن که‌وتونه‌ته‌ په‌له‌قاژێ و هه‌وڵی شێواندنی پڕۆسه‌که‌ ده‌ده‌ن، ده‌یانه‌وێت له‌ ڕێگای پڕوپاگه‌نده‌ی دوور له‌ یاساوه‌ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ بشێوێنن له‌ که‌رکوک".

 

ەڵگەیەک دەخاتە ڕوو، کە لیستە عەرەبییەکان بە ئۆتۆمبێلی سەربازیی هاوڵاتیان ئەگوازنەوە بۆ دەنگدان

 

ڕێبوار تەها، وتیشی:"لێره‌وه‌ وه‌ک یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، به‌ هه‌موو لایه‌کی ڕاده‌گەیەنین ئه‌و که‌س و لایانه‌ی، که‌ شکستیانهێناوه‌ له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌ بیانووی بێ بنه‌ما ده‌یانه‌وێت ئارامی شاره‌که‌ تێکبده‌ن و هه‌وڵی نانه‌وه‌ی فیتنه‌ی تایفی و نه‌ته‌وهی‌ی ده‌ده‌ن له‌ شاره‌که‌".

 

سەرۆکی لیستی یەکێتی، ڕوونیشیکردەوە:"به‌ به‌رداورد به‌ هه‌ڵبژاردنی 2014 یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌ که‌رکوک ده‌نگی که‌می کردووه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ به‌ره‌ی تورکمان هەزار و 452ده‌نگ زیادی کردووه‌، هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی 43 هه‌زار 123ده‌نگی زیادی کردووه‌، به‌هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی ده‌نگی کورد له‌ شاره‌که‌ ده‌نگی کورد دوو کورسی که‌مییکردووه‌".

 

له‌ درێژه‌ی قسه‌کانیدا، سه‌رۆکی لیستی یه‌کێتی له‌ که‌رکوک، لەسەر ناوی یەکێتی ڕایگەیاند:"گه‌ر ئه‌وان (بەرەی تورکمانیی و لیستە عەرەبییەکانی کەرکوک) له‌ڕێگای چه‌ن که‌سێکه‌وه‌ دۆخی که‌رکوک تێکبده‌ن و ئاشتی و کۆمه‌ڵاتیه‌تی شاره‌که‌ بشێوێن، ئه‌وا ئێمه‌ له‌ تواناماندایه‌ سه‌دان هه‌زار که‌س بڕژێنینه‌ سه‌ر شه‌قام، چونکه‌ له‌ هیچ که‌س و لایه‌نێکی قبوڵی ناکه‌ین مافی نه‌ته‌وه‌که‌مان پێشێل بکه‌ن".

 

ڕێبوار تەها، ئاشکرایکرد، کە به‌پێی ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تایه‌کان یه‌کێتی له‌ که‌رکوک توانیوێتی شه‌ش کوردسی به‌ده‌ست بهێنێت.

 

هه‌ر له‌ کۆنگره‌که‌دا، شوان داودی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق وتی:"ئەگەر داواکاری عه‌ره‌ب و تورکمان له‌ که‌رکوک هه‌یه‌ که‌ گوایه‌ ئێمه‌ ساخته‌کاریمان کردووه‌، بابچن له‌ دادگای عێراق و کۆمسیۆن سکاڵا بکه‌ن، هه‌موو داوکاریه‌ک ده‌کرێت، به‌ڵام مه‌رج نیه‌ هه‌موو داوکاریه‌ک جێبه‌جێ بکرێت، ئێمه‌ وه‌ک یه‌کێتی نیشمانی کوردستان پاپه‌ندین به‌ هه‌ر بڕیارێکی کۆمسیۆن، که‌ بۆ سه‌رتاسه‌ری عێراق ده‌ریبکات".

ده‌رباره‌ی که‌م بوونه‌وه‌ی دوو کورسی کورد له‌ که‌رکوک، شوان داودی وتی:"به‌هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌نێکی سیاسیی کوردیی(پارتی) بایکۆتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی کرد له‌ شاره‌که‌، دواتر کاندیدیان هه‌بوو لەناو مه‌سیحییه‌کان، نه‌ته‌وه‌ی کوردیش له‌ شاره‌که‌ ده‌نگی به‌مه‌سیحی نه‌دا بۆیه‌ کورسی کورد له‌ که‌رکوک له‌ 8 کورسیه‌وه‌ دابه‌زی بۆ شه‌ش کورسی".

 

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥