بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

ئەمڕۆ ئەنجامی بەرایی ٨ پارێزگاکەی دیکە بڵاودەکەینەوە

14 ئایار 2018

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانى عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجامی بەرایی ئەو ٨ پارێزگایەی دیکە کە ماون بڵاودەکەنەوە.

هاوکات عەلی قادر سەرۆکى لقی هەولێری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند،  سەرجەم سکاڵاکانمان ڕەوانەی نوسینگەی نیشتمانی کۆمسیۆن لە بەغدا کردووە.

ئاماژەى بەوەشکرد، ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراق هەر بڕیارێک لەسەر سندوقەکان و دەنگەکان بدات ئێمە جێبەجێی دەکەین.

عەلی قادر ئەوەشی وت،  سکاڵای یاسایی دژ بەو کەناڵانە تۆمار دەکەن کە پڕوپاگەندەیان بڵاوکردووەتەوە.

لە کۆتاییدا وتیشی، هەر لایەنێک پۆستەرەکانی کۆنەکاتەوە شارەوانی بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ کۆمسیۆنی عێراق ئەنجامی بەرایی ١٠ پارێزگای بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، ئەو ٨ پارێزگایەی تر هێشتا ووردبینى دەنگەکان تەواو نەبووە.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥