بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

هه‌فته‌ی داهاتوو موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت

14 ئایار 2018
دابه‌شكردنی موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ راگه‌یه‌ندرا.."رۆژی گه‌یشتنی پاره‌كه‌"
تائێستا وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی رانه‌گه‌یاندوه‌و سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ش له‌په‌رله‌مانی كوردستان واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ ئاشكراده‌كات و هۆكاری دواكه‌وتنیشی روونده‌كاته‌وه‌.

 

 

شیلان جه‌عفه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی، به‌تۆڕی هەواڵى سلێمانى راگه‌یاندوە: به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانمان له‌باره‌ی موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌، تائێستا هاوكارییه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی 25 ملیۆن دۆلاره‌ له‌ به‌غداوه‌ نه‌گه‌یشتۆته‌ هه‌رێمی كوردستان.

وتیشی"بڕیاره‌ له‌ (4 بۆ 5)رۆژی داهاتوودا ئه‌و هاوكارییه‌ی ئه‌مریكا بگاته‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ داهاتی ناوخۆ تێكه‌ڵبكرێت و موچه‌ی مانگی 2ی ئه‌مساڵی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شبكرێت".

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥