بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

شەش لایەنی سیاسی لەهەولێر دەنگیان كەمیكردوە لەسلێمانی هەلًبژاردن رەتدەكەنەوە

14 ئایار 2018

هەرچەندە شەش لایەنی سیاسی كە تاوەكو ئێستا چەندین كۆبونەوەیان كردوە و رایانگەیاندوە، كە ئەوان ئەنجامەكانی هەلًبژاردن رەتدەكەنەوە، بەڵام ئەوەی تێبینی كراوە تەنها شەش لایەنەكە یەكیان گرتوە دژ بەیەكێتی و دەنگەكانی بەدەستی هێناوە لەزۆنی سەوز و كەركوك، كەچی لایەنە سیاسیەكان تائێستا هیچ سكاڵایەكیان لەسەر هەولێر و دهۆك تۆمار نەكردوە.

ئەو شەش لایەنە سیاسیە لەكاتێكدا ئێستا لەئاستی لوتكە لەكۆبونەوەن، سەرەری ئەوەی دەنگەكیانیان بەشێوەیەكی بەرچاو لەهەولێر و دهۆكیش كەمی كردوە بەلام هیچ نارەزایەتیەكیان نەبوە لەسەر دەنگەكانیان لەهەولێر.

عەلی قادر بەرێوەبەری گشتی ئۆفیسی هەولێر لەكۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردەكانیش ئەو راستیەی سەلماندو ولەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەهەولێر هیچ سكالایەكیان لەسەر رێژەی دەنگەكان و پاكژی دەنگدان و بەرێوەچونی پرۆسەكە لەلا تۆمار نەكراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەو سكالایانەی تۆماركراوە تەنها لەسەر چەند كارێكی هونەری و لاوەكین و رەوانەی كۆمسیۆنیان كردوە.

بەرپرسێكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانیش رایگەیاندوە، ئەو لایەنانە بۆیە چاویان لەسەر سلێمانیە چونكە جورئەتی سیاسیان لەبەرامبەر هەولێر نیە و ناتوانن بیكەن وەك ئەوەی بەرامبەر سلێمانی و یەكێـتی دەیكەن.

 

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥