بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

یەكێتی پەیامێكی بەپەلە ئاراستەی لایەنەكان دەكات.. "پارتی دەستی بەنانەوەی پشێوی كردوە"

14 ئایار 2018
یەكێتی پەیامێكی بەپەلە ئاراستەی لایەنەكان دەكات.. "پارتی دەستی بەنانەوەی پشێوی كردوە"
لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، نەسڕوڵڵا سورچی لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێكخستنی موسڵی یەكێتی ڕایگەیاند: ئێوارەی شەممە دوای فەرزكردنی دەنگەكان لەناحیەی حەمدانیەو ناوچەی كاكەییەكان بە 1700 دەنگ لەپێشەوەی لیستی پارتی بووین، بۆیە ئەو حزبە دەستیان داوەتە كاری نەشیاو ناهێڵن هاوڵاتیان هاتوچۆ بكەن و ڕێگریان لێدەكەن.

 

 

وتیشی: "داوایان لەهاوڵاتیان و شۆفێران كردوە بچنە ناوچەی پارتی و پابەندبوونیان بەو حزبە دووپاتبكەنەوە ئەگەرنا كێشەیان بۆ دروستدەكەن، بۆچارەسەری ئەو بابەتەش، پەیوەندی بەوەزیری ناوخۆ كراوەو بێ ئەنجامبووە، چونكە شەوی ڕابردووش دەستیان بەتەقەكردن كردەوە لەگوندی وەردە بەئاراستەی كادرانی یەكێتی".
 
داواشی لەسەرجەم لایەنە كوردیی و عیراقییەكان كرد بەهانای هاوڵاتیانەوە بچن و سنورێك بۆ ئەو كارانەی پارتی دابنێن و وتی:"لەبەعشیقە لەپێشەووەی لیستی پارتی بووین بەڵام لەبەرئەوەی لەژێر دەستی پارتی نییە نەیانتوانی هیچ بكەن".

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥